ئەردۆغان: لەگەڵ پوتن لێکتێگەیشتنێکی مێژووییمان واژۆ كرد

K24 - ھەولێر
سەرۆكی كۆماری توركیا دڵخۆشە بە واژۆكردنی رێككەوتن لەگەڵ سەرۆكی رووسیا لەبارەی سووریا و بە لێكتێگەیشتنێكی مێژوویی ناوی دەبات.
دوای ئەوەی دوێنی 22/10/،2019، ڤلادیمیر پوتن، سەرۆكی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە سوچی لێكتێگەیشتنێكیان لەبارەی سووریا واژۆ كرد. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەردۆغان گوتی: "لەگەڵ پوتن لێکتێگەیشتنێکی مێژووییمان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکی سووریا، یەکێتییە سیاسییەکەی و گەڕانەوەی پەنابەران واژۆ کرد".
بە گوێرەی لێکتێگەیشتنەكە، "له كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ 23ی ئۆكتۆبه‌ری 2019ه‌وه، پۆلیسی سه‌ربازیی رووسیا و پاسه‌وانی سنووری سووریا له دیوی سووریا له ناوچه‌ی سنووری نێوان توركیا و سووریا و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆپەراسیۆنی "كانی ئاشتی" ده‌بێت بۆ كارئاسانیی گواستنه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان بۆ قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له دووری سنووری سووریا، پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه له ماوه‌ی 150 كاتژمێردا كۆتایی بێت. له‌و چركه‌ساته‌وه، ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا له خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ئۆپەراسیۆنی "كانی ئاشتی" به قوڵیی 10 كیلۆمه‌تر جگه له شاری قامیشلۆ، له ئه‌ركدا ده‌بن".
ده‌قی یادداشتی لێكتێگه‌یشتنی توركیا و رووسیا (سوچی، 22ی ئۆكتۆبه‌ری 2019)
1-هه‌ردوولا پابه‌ندیی خۆیان به پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سیاسیی و سه‌لامه‌تیی هه‌رێمایه‌تیی سووریا و پارێزگاریی له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دووپات كرده‌وه.
2- جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به هه‌موو شێوه و رووخساره‌كانی و په‌كخستنی پلانی جیاخوازیی له خاكی سووریا.
3- له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌و ره‌وشه‌ی له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا "كانی ئاشتی" هاتووه‌ته ئاراوه ده‌پارێزرێت، كه ئێستا ناوچه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی به قوڵیی 32 كیلۆمه‌تر گرتووه‌ته‌وه.
4- هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه كرده‌وه، رووسیا كارئاسانیی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه له ره‌وشی ئێستادا ده‌كات.
5- له كاتژێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ری 2019ه‌وه، پۆلیسی سه‌ربازیی رووسیا و پاسه‌وانی سنووری سووریا له دیوی سووریا له ناوچه‌ی سنووری نێوان توركیا و سووریا و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" ده‌بێت بۆ كارئاسانیی گواستنه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان بۆ قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له دووری سنووری سووریا، پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه له ماوه‌ی 150 كاتژمێردا كۆتایی بێت. له‌و چركه‌ساته‌وه، ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا له خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" به قوڵیی 10 كیلۆمه‌تر جگه له شاری قامیشلۆ، له ئه‌ركدا ده‌بن.
6- سه‌رجه‌م چه‌كدارانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان له منبج و ته‌ل ره‌فعه‌ت دوور ده‌خرێنه‌وه.
7- هه‌ردوولا رێككاری پێویست بۆ رێگرتن له دزه‌كردنی تیرۆریستان ده‌گرنه به‌ر.
8- هه‌وڵی هاوبه‌ش ده‌خرێنه گه‌ڕ بۆ كارئاسانیی به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه و سه‌لامه‌تی په‌نابه‌ران.
9- ئالیه‌تی هاوبه‌ش بۆ چاودێریكردن و به‌دواداچوونی سه‌رپه‌رشتی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشته و هه‌ماهه‌نگیی داده‌نرێت.
10- هه‌ردوولا كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی هه‌میشه‌یی بۆ قه‌یرانی سووریا ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی ئالیه‌تی رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌ستانه و پشتیوانیكردنی چالاكییه‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستووریی.