زه‌ریف و چاوشئۆغلۆ ره‌وشی باكووری سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و هاوتا توركه‌كه‌ی مه‌ولود چاوشئۆغلۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ره‌وشی باكووری سووریا، دانووستانه‌كانی ئه‌ستانه و كاره‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: جگه له پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ره‌وشی سووریا، بابه‌ته جێ بایه‌خه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ له به‌رایی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی وڵاتانی بێلایه‌ن هه‌ریه‌ك له زه‌ریف و چاوشئۆغلۆ كۆده‌بنه‌وه.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌ستپێبكات و رۆژی شه‌ممه كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت.
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و توركیا له باكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.