كرملین ورده‌كاری رێككه‌وتنی پوتن و ئه‌ردۆغانی ئاشكرا كرد
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا، دمیتری بیسكۆڤ، رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پوتن و ئه‌ردۆغان دوای شه‌ش كاتژمێر وتوێژ هاته ئاراوه.
بیسكۆڤ، باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ردوو سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن و سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر و نیو به ئاماده‌بوونی وه‌رگێڕه‌كانیان گفتوگۆیان كردووه و هه‌ردوولا كۆمه‌ڵێك نه‌خشه‌یان له‌به‌ر ده‌ست بووه و به وردی كاریان له‌سه‌ر كردوون.
بیسكۆڤ، گوتیشی: دواتر وه‌زیرانی به‌رگری هه‌ریه‌ك له رووسیا و توركیا و ژماره‌یه‌ك شاره‌زای هه‌ردوولا به‌شداریان له گفتوگۆكان كردووه و دواتر رێنمایی دراوه‌ته وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات كه ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه بنووسنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، دواتر هه‌ریه‌ك له پوتن و ئه‌ردۆغان به ره‌شنووسه‌كاندا چوونه‌ته‌وه و به‌راوردیان كردووه و په‌سندیان كردوون.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له سوچی هه‌ریه‌ك له پوتن و ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و توركیا ده‌قی یادداشتنامه‌ی له‌یه‌كتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان پوتن و ئه‌ردۆغانیان خوێنده‌وه.