ئه‌نقه‌ره دژی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی مه‌زڵوم كوبانێ و تره‌مپ هاته ده‌نگ

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی توركیا یادداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی دایه ئه‌مه‌ریكا، له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی دۆناڵد تره‌مپ به فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، مه‌زڵوم كوبانێوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، (25ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌مه‌ریكا به مه‌زڵوم كوبانێوه، به كارێكی قبوڵ كرا‌و دانانێت.
گوتیشی: توركیا یادداشتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی داوه‌ته پۆلیسی ئینته‌رپوڵ و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا داواكراوه و ئه‌مه‌ریكا پێچه‌وانه‌ی یاسا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌گرێت. ئه‌وه‌ش قبوڵكراو نییه و ئێمه یادداشتی ناڕه‌زایه‌تیمان گه‌یاندووه‌ته ئه‌مه‌ریكا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، له 28ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018، ناوی مه‌زڵوم كوبانێی له ریزی پێشه‌وه‌ی داواكراوانی توركیا و له لیستی سووردا بڵاوكردبوویه‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به مه‌زڵوم كوبانێوه كرد و سوپاسی كرد بۆ هاوكارییه‌كانی له پێناو سه‌ركه‌وتنی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی ئه‌نقه‌ره و واشنتن.
هاوكات، ژماره‌یه‌ك له كۆنگرێسمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوایان كرد، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان بڕیار بدات، به به‌خشینی ڤیزای ئه‌مه‌ریكا به مه‌زڵوم كوبانێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات و له نزیكه‌وه ره‌وشی باكووری سووریای له‌گه‌ڵ تاوتوێ بكه‌ن.