ئه‌مه‌ریكا هێزێكی خۆی له رۆژئاوا ده‌هێڵێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه هێزێكی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی، له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان) ده‌هێڵێته‌وه.
مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆ له برۆكسل رایگه‌یاند هێزیكیان بۆ پاراستنی ناوچه نه‌وتییه‌كان له سووریا ده‌مێنێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه هێزه‌كانیان پێنج كیلۆمه‌تر له دووری ناوچه‌كانی شه‌ڕ ده‌بن.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان بۆ 30 رۆژ هێزه سه‌ربازییه‌كانیان نارده سووریا، به‌ڵام ئه‌وه ماوه‌كه‌ی گه‌یشته 10 ساڵ و ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته بكشێنه‌وه.
ئ. م