مێسی: "ئهم كهسه زۆر یارمهتی دام تا بهم رۆژه بگهم"
.jpg)
لیۆنێل مێسی لە نوێترین دەرکەوتنی لەگەڵ کەناڵی TYC سپۆرتی وڵاتەکەی باشترین هێرشبەری جیهان ناودەهێنێت و لە بەرامبەردا باس لە باشترین ئەو یاریزانە دەکات کە یاری لەگەڵ کردووە، لیۆ گلەیی و رەخنەی لە سیستەمی ڤار هەیە و دەڵێت: کە تەنها بۆ نەهێشتنی گومانەکان بەکار دەهێنرێت.
لهمبارهیهوه لیۆنێل مێسی دهڵێت: هێرشبەری زۆر باشم بینیوە، بەڵام باشترینیان رۆناڵدۆ دیاردەی بڕازیلیە، بە راستی ئەو گۆڵکارێکی شارەزا و لێهاتوو بوو هەمیشە سەیری یارییەکانم دەکرد و زۆریش پێی سەرسام بووم، ئەو گٶڵکارێک کە پێموانیە کەسێک هەبێت وەک ئەو دروست ببێتەوە.
لیۆنێل مێسی گوتیشی: هیچ کاتێک بیرم لە جێهێشتنی بارسێلۆنا نەکردۆتەوە و دەمەوێت لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بم، هەرچەندە ئارەزوو دەکەم یاری بۆ نیوز ئۆڵد بۆیز ئەو یانەیە کە یەکەمجار تێدا دەرکەوتم یاری بۆ بکەم، بەڵام نازانم ئەمە روو دەدات یاخو نا.
مێسی دهڵێت: رۆناڵدینهۆی بڕازیلی یاریزانێک بوو کە هاوکارییەکی باشی کردووم بۆ ئەوەی بەم رۆژانە بگەم، هەرچەندە سەرەتا کە پەیوەندیم بە بارسا کرد، شتێکی قورس بوو بینینی یاریزانانی هاوشێوەی ئەو، بەڵام رۆژانە لەگەڵم بوو و زۆر هاوکاری کردم، بۆیە ئەو دووانەیەکی باش بوو لەگەڵم، بەڵام بەداخەوە ماوەیەکی کورت پێکەوە بووین.
مێسی زیاتر دهڵێت: سەبارەت بە تەکنەلۆژیای ڤاریش دەمەوێت بڵێم کە ئەم سیستەمەم پێ باشە، بەڵام بە مەرجێک کە بە باشی و دروستی سوودی لێوە ببینرێت، بەڵام ئەوەی منی دڵگران کردووە لە سەر ئەم سیستەمە ئەوەیە کە بیرۆکەکەی بۆ ئەوەیە تەنها گومانەکان نەهێڵێت، بە گشتی شتێکی باشە، بەڵام بە دروستی سوودی لێ وەرناگیرێت.