لیڤه‌رپوول یارییه قورسه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕكرد
له یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پرێمه‌رلیگ، له یاریگه‌ی ئانفیڵد لیڤه‌رپوول میوانداریی تۆتێنهامی له‌نده‌نی كرد و یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپوول كۆتایی هات.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 27 ئۆكتۆبه‌ری 2019، له گه‌ڕی ده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، لیڤه‌رپوول له نێو یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی تۆتێنهام بووه‌وه، لیڤه‌رپوول یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی فیكه‌ی ناوبژیوانی یارییه‌كه، هاری كه‌ین هێرشبه‌ری تۆتێنهام گورزی خۆی وه‌شاند و یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه له‌نده‌نییه‌كه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، لیڤه‌رپوول كوده‌تای به‌سه‌ر میوانه‌كه‌یدا كرد، كاتێك له خوله‌كی 52 جۆردان هێنده‌رسۆنی سه‌ركرده‌ی لیڤه‌رپوول ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پاشان له خوله‌كی 75 محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری گۆڵی پێشكه‌وتنی لیڤه‌رپوولی تۆمار كرد و ئاگری له یارییه‌كه به‌ردا، یارییه‌كه‌ش تاكۆتایی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپوول كۆتایی هات.
لیڤه‌رپوول به 28 خاڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگ قایمتر كرد و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی دووه‌م بۆ 6 خاڵ هێشته‌وه، له به‌رامبه‌ردا تۆتێنهام تووشی چواره‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه و به 12 خاڵ بۆ خانه‌ی یازده‌یه‌م دابه‌زی.