گورگه‌كانی رۆما گورزێكی گه‌وره‌یان له میلان دا
له یاری لوتكه‌ی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی رۆما برینه‌كانی ئه‌یسی میلانی قوڵتركرده‌وه و تووشی شكستێكی دیكه‌ی كرد كه ئه‌مه پێنجه‌مین دۆڕانی ئه‌و یانه‌یه بوو له‌م وه‌رزه.
له گه‌ڕی نۆیه‌می سێریا ئه‌ی، له یاریگه‌ی ئۆڵمپیكۆ یانه‌ی رۆما میوانداریی ئه‌یسی میلانی كرد، یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی گورگه‌كانی رۆما كۆتایی هات.
له خوله‌كی 38 ئیدین دزیكۆ هێرشبه‌ری رۆما گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیتاڵیا كۆتایی هات.
له خوله‌كی 55 گێمی دووه‌م، تیۆ هێرناندێزی به‌رگریكاری فره‌نسی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ میلان یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام خۆشییه‌كانی هانده‌رانی زۆری نه‌برد كاتێك نیكولۆ زانیولۆ گۆڵی دووه‌می رۆمای تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن برد.
یانه‌ی رۆما به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی سێریا ئه‌ی سه‌ركه‌وت، یانه‌ی ئه‌یسی میلانیش له خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه جێگیر بوو.