نه‌وه‌یه‌ك به تامی دۆڕان!
ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ ناڕه‌حه‌تییه گه‌وره‌كان ڕانه‌هاتووه، كه‌متر به پێ ده‌ڕۆن و مایۆنیز و كنتاكی و پۆبجی قورسی كردوون، ئه‌گه‌ر خودا نه‌كرده كۆڕه‌وێكمان تووش بێت، زۆرمان لێ به‌جێ ده‌مێنێ و ناتوانن لانیكه‌م خۆیان ڕزگار بكه‌ن. نه‌وه‌یه‌ك كه هه‌ر شتێكیان به دڵ نه‌بێت جنێوی پێ ئه‌ده‌ن و خۆشیان له‌و باشتر ناكه‌ن!
كه داعش ڕووی كرده ئێمه، پێش ئه‌وه‌ی دونیا له سه‌رمان به جواب بێت و چه‌كی كه‌سمان پێ بگات، به پشت به‌ستن به‌م نه‌وه‌یه، هه‌ندێ ورده شه‌ڕمان كرد، به‌ڵام هه‌ر زوو سه‌نگه‌ره‌كانمان لاواز و له هه‌ندێ شوێنیش تێك‌شكان. به په‌له سه‌رۆك بارزانی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كۆنه‌كانی كرد!
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه ئه‌زموونی شۆڕشێكی درێژ و سه‌نگه‌رێكی سه‌ختیان هه‌بوو، ده‌یانتوانی زۆرتر به پێ بڕۆن و پێش هاتنی چه‌ك و فڕۆكه پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان، پێشڕه‌وی چه‌ته‌كانی داعش ڕاگرن!
مێژووی تۆ پڕیه‌تی له تێك‌شكان و هه‌ستانه‌وه، چه‌ندین شۆڕشی سه‌ختت كرد به بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك زانكۆت هه‌بێت هۆشیارت بكاته‌وه، خوێنده‌وارترین كه‌ست مه‌لاكانت بوو، نامه‌یه‌كت به ده گونددا ده‌گێڕا تا خوێنده‌وارێكت چنگكه‌وێ و بیخوێنێته‌وه بۆت، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و هه‌ڵانه‌ت نه‌كرد كه ئه‌مڕۆ به سه‌دان زانكۆ و قوتابخانه‌وه خه‌ریكی ده‌یان كه‌یت، هه‌زاران قوتابخانه و ڕۆژنامه و تیڤیت هه‌یه و هه‌ر هێشتا به‌قه‌د باپیره‌ت له دوژمنه‌كه‌ت تێنه‌گه‌یشتوویت.
باوكت به كڵاشینكۆفه‌وه شه‌ڕی دڕنده‌ترین ڕژێمی دونیا (سه‌دام حوسێن)ی كرد و چۆكی دانه‌دا، كه‌چی تۆ به تۆپ و دۆشكا و موشه‌كه‌وه له كه‌ركووك كشایته‌وه و ده‌توت: هێز نابه‌رانبه‌ره!
گه‌رچی له ڕابردوودا له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س میهره‌بان و لاشه‌ڕ بوویت و ته‌نیا له‌گه‌ڵ خۆت شه‌ڕت ده‌كرد و نه‌ده‌سازایت، له‌وسه‌ری مێژووه‌وه، هه‌ر كه‌س به خێڵ و له‌شكره‌كه‌یه‌وه هات، تۆ خۆت لێ لادا و زه‌وییه‌كه‌تت بۆ چۆڵ كرد!
له زۆر شوێندا نیشتمانه‌كه‌ت سه‌عاته ڕێیه‌كی ما بوو بگاته ده‌ریا و نه‌ڕۆشتیته سه‌ر ئاو، كه‌چی ئه‌مڕۆش هه‌ر ده‌ڵێیت ده‌وڵه‌ت دروست ناكرێت چونكه ده‌ریامان نییه! جیهانیش پڕه له ده‌وڵه‌تی بێ ده‌ریا، كه تۆ ڕاپه‌ڕینت كرد ئه‌ڤغانستانی بێ ده‌ریا ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
له چاڵدێرانه‌وه تا ئه‌مڕۆ، پێنجسه‌د ساڵ تێده‌په‌رێت كه تۆ نیشتمانه‌كه‌ت به ده‌ست خه‌ڵكی دییه‌وه‌یه نه‌ك خۆت، له‌وساوه تا ئێستا، دوژمنه‌كه‌ت به هه‌مان دڕنده‌یی خۆیه‌وه دژت ده‌وه‌ستێ و تۆش تا دێت میهره‌بانتر ده‌بیته‌وه. كه‌س وه‌ك خۆی نه‌ماوه تۆ نه‌بێت، ده‌ی ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه تۆش دڵت ڕه‌ق بێ و ئه‌قڵت پڕ و مه‌چه‌كت تۆكمه.
ئه‌وه‌ی تۆی داگیر كردووه، منداڵه‌كه‌شی فێر ده‌كات بتكوژێ و نه‌یه‌ڵێت سه‌ر ده‌ربێنیت، تۆ منداڵی ئه‌و مه‌كوژه و منداڵه‌كه‌شت فێر مه‌كه ئه‌و بكوژێت، به‌ڵام ئیدی مه‌هێڵه بتكوژێ. ئاشی ئه‌و به خوێنی تۆ ده‌سورێ، ده‌ی ئاشه‌كه‌ی ڕاگره!
یه‌ك ده‌وڵه‌تی گچكه دروستكه، وه‌ك چۆن ئۆپڵ و ئه‌ڤیۆت له كۆمپانیاكان به قیستی مانگانه ده‌هێنا، ئه‌و كاته ده‌وڵه‌ته‌كه‌ت ده‌توانێت ئێف شانزه و تانك و تۆپ به قیست بكرێت. ئه‌مڕۆ جیهان هی به هێزه‌كانه و تۆش به‌هێزبه.
مۆبایله‌كه‌ت دانێ و بچۆره‌وه بۆ مه‌كته‌بێكی شه‌و، له پۆلی دووی ناوه‌ندییه‌وه كه وازت هێنا، ده‌ست بكه‌ره‌وه به خوێندن، بچۆره زانكۆ و باش سه‌عی بكه، بڕۆ خولێكی زمان و خۆت فێری زمانێكی تر بكه، كه‌س له‌م دونیایه‌دا كوردی نازانێت، سه‌د ساڵ له فه‌یسبووكه‌كه‌ته‌وه به كوردی جنێو بده‌یت، كه‌س لێت تێناگات، ده‌ی بڕۆ به زمانێكی تر دڕنده‌یی دوژمنه‌كانت قاوده، ئابڕووی ببه و له دونیادا به‌دناوی بكه! ئه‌دی خۆت بۆ واناكه‌ی؟ ڕاست ده‌كه‌ی، ده‌بێت منیش وا بكه‌م و ئیدی وا ده‌كه‌م.