بریندارێكی رۆژئاوای كوردستان چیرۆكی تۆپباران و سوتانی ماڵەكەی دەگێڕێتەوە
K24 - قامیشلۆ
ژنێکی کریستیان ماوەی 18 رۆژە بەھۆی بریندار بوونی لە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە نەخۆشخانەیەکی قامیشلۆ کەوتووە و تەندروستی باش نییە، پزیشکانی نەخۆشخانەکەش دەڵێن، پێداویستی تایبەتیان نییە بۆ چارەسەری تەواوی ئەم بریندارە و پێویستی بە دەرەوەی وڵات ھەیە.
جولێت عیسا، یەكێكە لە بریندارەكانی رۆژئاوای كوردستان، كە بەھۆی تۆپبارانەكانی توركیا برینداربووە، ئەو چیرۆكی برینداربوونەكەی بۆ كوردستان24 دەگێڕێتەوە و دەڵێ: "گه‌یشتینه به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌وه، گوێبیستی تۆپباران بووین، مناڵه‌كانمان ده‌ربازكرد و سه‌ركه‌وتینه ناو ئۆتۆمبێل، به‌ڵام بینیم له پێوه‌ری كاره‌بای ماڵه‌وه ئاگر هه‌ڵگیرسا، منیش دابه‌زیم بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌باكه بكوژێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگر نه‌كه‌وێته‌وه، له‌و كاته گولـله تۆپێك له نزیكم كه‌وته‌وه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌م ئاگا له خۆم بوو، كه برینداربووم".
فادی حەبسونو، چەند رۆژێكە لە نەخۆشخانە بە دیار جولێتی ھاوژینەكەیەوە دانیشتووە و دەڵێ: "چاره‌سه‌ره‌كان لێره هه‌رچه‌نده باشه، به‌ڵام پێویستی به چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی سووریا هه‌یه، ئه‌گه‌ر بارودۆخی ژیان هاوكار بێت ئه‌وا ده‌چینه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌گه‌رنا ناتوانین هیچ شتێ بكه‌ین".
پزیشكی جولێت، لەبارەی تەندروستییەوە بە كوردستان24ی گوت: "برینێكی قوڵی له لای راسته‌وه هه‌یه كه زیانی به‌ر بڕ بڕه‌كانی پشتی گه‌یاندووه، له سكیشیدا برینێكی گه‌وره هه‌یه، ئێمه‌ش به گوێره‌ی ئه‌و پێداویستیانه‌ی هه‌مانه رۆژانه تیماری ده‌كه‌ین".
ھ.م