ورده‌كاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و شۆفێره‌ی بارهه‌ڵگرێك جگه‌ری به‌سه‌رچووی هێناوه‌

دانپێدانانی شۆفێره‌كه‌ ببینه‌ كه‌ چۆن شوێنی نهێنیان له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌ بۆ درووست كردووه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی تاوانی رێكخراوی سەر بە ئاژانسی پاراستن دەست بەسەر 800 كیلۆ جەرگی قاچاغ گیرا، كە بەشێكی زۆری جەرگەكە ماوەیان بەسەر چووبوو، كارتۆن جەرگەكان لەلایەن دوو ھاووڵاتی ئێرانەوە بە قاچاغ ھێنرابوونە ھەرێمی كوردستان و رادەستی دوكاندارێكییان كردبوو، ئێستا ھەرسێكیان دەستگیركراون، ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ وەزارەتی تەندرووستی ھاوردەكردنی جەرگ لە دەرەوە قەدەغەیە.

800 کیلۆ جەرگی مریشک، لەناو 126 کارتۆن بە قاچاغ لە ووڵاتی ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە، بەشێکی زۆری جەرگەکە ماوەیان بەسەر چووە و تێکچوون. بەڵام هەر لەگەڵ هێنانە خوارەوەیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراوی سەر بە ئاژانسی پاراستن دەستیان بەسەردا گیرا و شوفێر و هاوکارەکەی دەستگییر کران.

ئەو بارهەڵگرەی کە کارتۆن جەرگەکانیان پێ گواستراوەتەوە شوێنی نهێنی بۆ درووستكراوه‌، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر باس لە چۆنیەتی دەستگیرکردنیان دەکات.

ئ. م