هێزەکانی ئەمەریکا دەگەڕێنەوە رۆژئاوای كوردستان

K24 - ھەولێر
ھێزەكانی ئەمەریكا جارێكی دیكە گەڕانەوە بنكەكانیان لە چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان.
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، زیاتر لە 500 سەربازی ئەمەریكی بە چەك و پێداویستییە سەربازییەكانیان، گەڕاونەتەوە بنكەی سەربازییەكەیان لە تەل تەمر و تل بیدەر، كە دەكەوێتە نزیك رێگەی سەرەكی ئێم فۆر.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا چەند فرۆكەیەكی ئەمەریكی بە كەرەستەی سەربازییەوە جموجۆڵێكی زۆریان لە فڕۆكەخانەی سرینی سەربازیی لە نزیك كۆبانێ ھەبووە.
لە چەند رۆژی رابردووشدا پەیامنێرانی كوردستان24 لە رۆژئاوای كوردستان، باسیان لەوەكردبوو كە چەند كاروانێكی سەربازیی ئەمەریكا گەڕاونەتەوە ناوچەكە.
پێشتر دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمهریكا رایگهیاندبوو، كە ئهوان بۆ 30 رۆژ هێزه سهربازییهكانیان نارده سووریا، بهڵام ئهوه ماوهكهی گهیشته 10 ساڵ و ئێستاش كاتی ئهوهیه سهربازانی ئهمهریكا لهو وڵاته بكشێنهوه.
بەرپرسانی ئەمەریکا بە واشنتن پۆستیان گوتووە، پێنتاگۆن زۆر هەوڵی قایلکردنی سەرۆکی ئەمەریکایان داوە کە تەواوی هێزەکان لە سووریا نەکشێنێتەوە، دواتر کاتێک باسی مەترسی لە دەستدانی کۆنتڕۆڵی کێڵگە نەوتییەکانیان پێگوتوە، ترەمپ رەزامەندی نیشانداوە کە بەشێک لە هێزەکە بمێننەوە و کۆنتڕۆڵی ئاسمانی ناوچەکە لەلایەن ئەمەریکاوە بەردەوامیی هەبێت.
ئەوە لە كاتێكدایە لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەرایسۆنی رۆژھەڵاتی فورات لەلایەن توركیا، لە 9/10/2019، ئەمەریكا چەند بنكەیەكی سەربازیی لە ناوچەكە چۆڵكرد.
ھ.م