هەسەدە دەستپێشخەرییەکەی رووسیای پەسەند کرد

داوای گفتوگۆ لە دیمەشق دەکات

K24 – هه‌ولێر:

لە راگەیەندراوێکدا، هێزەکانی سووریای دیموکرات، پەسەندکردنی رێککەوتنامەی نێوان رووسیا و تورکیای راگەیاند.

هەسەدە بڵاویکردەوە، دوای دانووستانێکی چڕ لەگەڵ رووسیا، قایل بووین بە دەستپێشخارییەکەی رووسیا بۆ وەستاندنی هێرشی تورکیا کە لەسەر بنەمای رێککەوتنی سووچی 22ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 بوو.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە: " سوپای سووریا بۆ ناوچە سنوورییەکان دەگەڕێتەوە و داواش لە رووسیا دەکەین پابەند بێت بە بەڵێنەکانی و دەرگای گفتوگۆی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندی دیمەشق بکاتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، هەسەدە پابەند دەبێت لەسەر بەرگری کردنی لە خەڵکی ناوچەکە و دەستکەوتەکانی.

 H.J