10 نیشانە دەریدەخەن دڵت باش کار ناکات

چەند نیشانەیەک لە خراپی تەندروستی دڵ ئاگادارمان دەکەنەوە

K24 – هه‌ولێر:

یەکێک لە هۆکارە سەرکییەکانی مردن، لەکارکەوتنی دڵ و نەچوونی ئۆکسجین و خوێنە بۆ ئەندامەکانی لەش، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا، لەشی مرۆڤ لەکاتی تێکچوونی تەندروستی دڵ، ئاگادارمان دەکاتەوە.

ئەمانەی خوارەوە چەند نیشانەیەکن کە دڵت باش کار ناکات کە بەگوێرەی توێژینەوە پزیشکی لە زۆر لەوانەی دووچاری جەڵتەی دڵ بوون هەستپێکراوە:

ئازار لە قۆڵی چەپ لە پیاوان و ئازار لە قۆڵی راست و چەپ و  ئەنیشک لە ژنان

کۆکەیەکی بەردەوام

ئاوسانی قاچ

لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و هەستی رشانەوە

دڵەڕاوکێی و هەستکردن بە فشاری دەروونی

گێژخواردن یان بورانەوە

رەنگ زەردی

سووربوونەوەی پێست

هەست کردن بە ماندووبونێکی لەپڕ یاخود بەردەوام

زۆر ئارەقەکردن

Bright Side

H.J