ئه‌نقه‌ره: یه‌كینه كوردییه‌كان رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستیان جێبه‌جێ نه‌كردووه

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی توركیا، ره‌خنه‌ی له پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، گرت. ئه‌نقه‌ره راشیگه‌یاند، "ئه‌وان به ته‌واوی نه‌كشاونه‌ته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، "وه‌ك ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی توركیا و رووسیادا هاتووه، یه‌كینه كوردییه‌كان پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌م نزیكانه هه‌نگاوه‌كانی داهاتوومان له‌گه‌ڵ رووسیا تاوتوێ ده‌كه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، روونیشیكرده‌وه، "مۆسكۆ شاندێكی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی پرسی ده‌ورییه هاوبه‌شه‌كان تاوتوێ بكه‌ین، كه بڕیاره له به‌یانییه‌وه ده‌ستبه‌كار بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه كوردییانه له‌و ناوچانه‌ی ده‌ستنیشان كراوون، نه‌كشێنه‌وه، سوپای توركیا به جوڵاندنی هێز و شه‌ڕ ده‌ریان ده‌كات".
رۆژی (17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019)، هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له "سوچی" رێككه‌وتن، له ماوه‌ی 120 كاتژمێردا، هێزه كوردییه‌كان به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیا دوور بكه‌ونه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر