پێنتاگۆن ورده‌كاری كوژرانی به‌غدادی ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) ورده‌كاری چۆنیه‌تی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ئاشكرا ده‌كات.
مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، "به به‌شداری كورد به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌ڕی داعش".
گوتیشی: "داعش كۆتایی پێ نه‌هاتووه و ئێمه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووری سووریا ده‌پارێزین".
ئه‌وه‌شی گوت: "توركیا به هۆی هێرشه‌كانییه‌وه، به‌رپرسه له بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی گوت: "ئێمه ده‌مانه‌وێت نه‌وتی سووریا له ده‌ستی هه‌سه‌ده بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی پێ چه‌كدار بكات".
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، "چه‌ند به‌شێكی ئه‌و تۆماره ڤیدیۆییه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، كه تێیدا دواساته‌كانی ژیانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی تۆمار كراوه".
له كۆنفرانسه میدیاییه‌كه‌دا، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، "مارك میلای" رایگه‌یاند، "ئێمه گرته‌ی ڤیدیۆییمان له‌به‌ر ده‌سته و دوای ده‌ستكاری كردنی له رووی ته‌كنیكیه‌وه ئه‌و گرتانه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه و به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی به‌غدادی كۆكراونه‌ته‌وه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، تۆڕی هه‌واڵی "فۆكس نیوز" بڵاویكرده‌وه، ته‌رمی خه‌لیفه‌ی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی، كه شه‌وی شه‌ممه له ئۆپراسیۆنێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا له "ئیدلب"ـی سووریا كوژرا، له ده‌ریادا نێژراوه.
دوێنێ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، هه‌واڵی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی گوته‌ی تره‌مپ، "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی له تونێلێكی داخراودا گیری خواردووه و خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و خۆی و منداڵه‌كانی كوژراوون".
گوتیشی: "دوای كوژرانی پشكنینی دی ئێن ئه‌ی بۆ ناسینه‌وه‌ی به‌غدادیی كراوه و ده‌ركه‌وتووه، ئه‌نجامه‌كه ئه‌رێنییه".
دوای كوژرانی به‌غدادیی، گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، رێدوور خه‌لیل، له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، رایگه‌یاند، "هه‌سه‌ده رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له ده‌ستنیشانكردنی شوێنی خۆحه‌شاردانی به‌غدادیی و له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری هه‌سه‌ده توانراوه شوێنه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه".
گوتیشی: "له ئاكامی ئۆپراسیۆنێكی دیكه‌ی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و هه‌سه‌ده، گوته‌بێژی داعش، ئه‌بو حه‌سه‌نی موهاجیر، كه ده‌سته‌ڕاستی به‌غدادیی بووه كوژراوه".
ئ.ر