ترەمپ وێنەی ئەو سەگەی بڵاوکردەوە کە لە کوشتنی بەغدادی بەشداربوو

سەرۆکی ئەمەریکا ستایشی دەکات

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، وێنەی ئەو سەگەی بڵاوکردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئەبو بەکر بەغدادی بەشداریی کردووە.

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو كه‌ به‌ فه‌رمی هه‌واڵی كوژرانی به‌غدادی راگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی سه‌گێك دابوو كاتێك له‌ناو تونێله‌كه‌دا ده‌كه‌وێته‌ شوێن ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و سه‌ره‌نجام رێبه‌ری داعش خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و خۆی كوشتووه‌.

ترەمپ لەبەر باری ئەمنی سەگەکە، ناوی سەگەکەی ئاشکرا نەکردووە، لە پۆستێکی فەیسبووک نووسیویەتی: "ئەم سەگە کارێکی گەورەی کرد بە گرتن و کوشتنی سەرکردەی داعش ئەبو بەکر بەغدادی".

ئێوارەی یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ مردنی ئەبوبەکر بەغدادی راگەیاند کە رۆژی شەممە لە ئیدلبی سووریا کوژرا.

سەگەکە لە جۆری (German Shepherd)ە و ئەڵمانییە، یەکێکە لە سەگە زیرەکەکان و لە بواری سەربازییدا بەکار دێت، بەگوێرەی لێدوانەکەی ترەمپیش، سەگەکەی سوپای ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنەکە برینداربووە.

H.J