سوپای سووریا ژمارەیەك تانك لە دەوروبەری كۆبانێ جێگیر دەكات

گەڕی هاوبەشی رووسیا و توركیا دواخرا
kurdistan24.net

K24 - كۆبانێ

ئەمڕۆ سوپای سووریا ژمارەیەك تانكی لە دەوروبەری كۆبانێ جێگیر كرد.

پەیامنێری کوردستان24 لە كۆبانێ رایگەیاند "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سوپای سووریا ژمارەیەک تانکی لە دەوروبەری کۆبانێ جێگیر کرد".

پەیامنێرمان، گوتیشی: "ئەمڕۆ ئاگربەستی 150 کاتژمێریەکە کۆتایی دێت و بڕیار بوو سوپای تورکیا و رووسیا گەڕێکی هاوبەش لە سنوورەکانی کۆبانێ ئەنجام بدەن، بەڵام گەڕەکە دواخرا".

دوای رێككەتنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حكوومەتی سووریا، سوپای سووریا لە چەندین ناوچەی سنووری رۆژئاوای كوردستان جێگیر كران.

ھ.م