پێنتاگۆن: ده‌بێت نه‌وتی سووریا به ده‌ست هه‌سه‌ده‌وه بێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رێگه ناده‌ن سوپای سووریا و رووسیا ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌دا، كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)ن.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، مارك ئێسپه‌ر، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، كه ئێواره‌ی رابردوو ئه‌نجامیدا، گوتی: "ئه‌مه‌ریكا پارێزگاری له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات".
گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه ستراتیژییه ده‌مێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی نه‌گاته كێڵگه نه‌وتییه‌كان و به‌و په‌ڕی تواناشه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌وانه ده‌وه‌ستینه‌وه، كه ده‌یانه‌وێت مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌یه درووست بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سووریا و رووسیا بۆ ناوچه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، گوتی: "به‌ڵێ، رێگه ناده‌ین ئه‌وانیش بێنه ئه‌و ناوچه‌یه".
ئێسپه‌ر، ئاشكراشیكرد، "هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستن بۆ دابینكردنی مووچه‌ی شه‌ڕڤانه‌كانی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه پاسه‌وانی له چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌مه‌وێت دووپاتی بكه‌مه‌وه، كه پێویسته هه‌سه‌ده ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌به‌ر ده‌ست بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هێزه‌كانی پڕ چه‌ك بكات و پاسه‌وانی زیندانه‌كان بكات و یارمه‌تیمان بدات له تێكشكانی داعش، هه‌ر بۆیه ئه‌ركی ئێمه پاراستنی بیره نه‌وته‌كانه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ڕ