ئه‌نقه‌ره: یه‌په‌گه نه‌كشاوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی توركیا، له زاری وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی، "خلووسی ئاكار" بڵاویكرده‌وه، "یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه) به ته‌واوی له ناوچه‌كانی باكووری سووریا پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه".
رۆژی (17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019)، هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له "سوچی" رێككه‌وتن، له ماوه‌ی 120 كاتژمێردا، هێزه كوردییه‌كان به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیا دوور بكه‌ونه‌وه.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر (15:00 به كاتی گرینچ/ 06:00ی ئێواره به كاتی هه‌ولێر)، ئه‌و مۆڵه‌ته ته‌واو ده‌بێت، كه له رێككه‌وتنی "سوچی" ده‌ستنیشان كرابوو.
دوای ئه‌و واده‌یه، بڕیاره ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا به قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان سووریا و توركیا ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌ن.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "سه‌باح"، خلووسی ئاكار رایگه‌یاند، "پێده‌چێت هێشتا هێزه‌كانی یه‌په‌گه له ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی توركیا مابنه‌وه و به ته‌واوه‌تی ئه‌وان پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری یه‌په‌گه له ته‌ل ره‌فعه‌ت و ژماره‌یه‌كیشیان له منبج ماونه‌ته‌وه و هه‌ردوو ناوچه‌كه‌ش ده‌بێت له چوارچێوه‌ی ناوچه‌ی ئارام بن، كه توركیا و رووسیا له باره‌یه‌وه رێككه‌وتوون".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر