خلووسی ئاكار: هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رووسیا نییه‌

له‌ باكووری سووریا

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رووسیا، "له‌ باكووری سووریا، كاروانی هاوبه‌شی سه‌ربازی رێكده‌خه‌ین بۆ چاودێری كردنی ره‌وشی ناوچه‌كه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رووسیا نییه‌".

خلووسی ئاكار، گوتیشی: "هه‌ردوو شاندی توركیا و رووسیا، به‌رده‌وامن له‌ گفتوگۆكانیان بۆ تاوتوێكردنی پرسی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی سوچی".

هه‌روه‌ها گوتی: "به‌م نزیكانه‌ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی سه‌ربازی نوێی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌كه"‌.

رۆژی (22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019)، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن و سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌ سوچی كۆبوونه‌وه‌ و دوای شه‌ش كاتژمێر دانووستان گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنێك بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌ ماوه‌ی 120 كاتژمێر و كشانه‌وه‌ی هێزه‌ كوردییه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ

ئ.ر