رووسيا: دژی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكاین

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، رایگه‌یاند، "مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه".
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئێران و توركیا، له جنێڤ، "لاڤرۆڤ" گوتی: "ره‌فتاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، ناكۆكن له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی".
گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له خاكی سووریادان. حكومه‌تی شه‌رعی سووریاش دژی مانه‌وه‌یانه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی".
لاڤرۆڤ، ئه‌وه‌شی گوت: "مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا به پاساوی پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له مه‌ترسی داعش، ته‌نیا پاساوێكی بێ بنه‌مایه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "ئیستغلالكردنی" سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری به بێ ره‌زامه‌ندی وڵاته‌كه، "كارێكی نایاساییه" و رووسیا به‌رگری له هه‌ڵوێستی دیمه‌شق له‌و باره‌یه‌وه ده‌كات.
رۆژی دووشه‌ممه (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019) وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، "مارك ئێسپه‌ر"، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، گوتی: "ئه‌مه‌ریكا پارێزگاری له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات".
گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه ستراتیژییه ده‌مێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی نه‌گاته كێڵگه نه‌وتییه‌كان. به‌و په‌ڕی تواناشه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌وانه ده‌وه‌ستینه‌وه، كه ده‌یانه‌وێت مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌یه، درووست بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سووریا و رووسیا بۆ ناوچه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، گوتی: "به‌ڵێ، رێگه ناده‌ین ئه‌وانیش بێنه ئه‌و ناوچه‌یه".
ئێسپه‌ر، ئاشكراشیكرد، "هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت بۆ دابینكردنی مووچه‌ی شه‌ڕڤانه‌كانی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی، پاسه‌وانی له چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌مه‌وێت دووپاتی بكه‌مه‌وه، پێویسته هه‌سه‌ده ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌به‌ر ده‌ست بن؛ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هێزه‌كانی پڕ چه‌ك بكات، پاسه‌وانی زیندانه‌كان بكات و یارمه‌تیمان بدات له تێكشكانی داعش، هه‌ر بۆیه ئه‌ركی ئێمه پاراستنی بیره نه‌وته‌كانه".
سه‌رچاوه: RT و رۆیته‌رز
ئ.ر