زه‌ریف: ئێمه له‌سه‌ر داوای دیمه‌شق چووینه‌ته سووریا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، "محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف"، رایگه‌یاند، "ئێمه له‌سه‌ر داوای دیمه‌شق له سووریا ماوینه‌ته‌وه. هه‌ر كاتێك داوامان لێبكات، خاكی سووریا به‌جێده‌هێڵین".
له كۆنفرانسێكی میدیایی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "سێرگی لاڤرۆڤ" و هاوتا توركییه‌كه‌ی، "مه‌ولود چاوشئۆغلۆ"، ئێواره‌ی سێشه‌ممه له "جنێڤ" زه‌ریف، رایگه‌یاند، "رووسیا و ئێران له‌سه‌ر داواكاری دیمه‌شق چوونه‌ته خاكی سووریا".
گوتیشی: "تا دیمه‌شق به پێویستی بزانێت، ئێمه له سووریا ده‌مێنینه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته خاكی سووریا له ژێر كۆنترۆڵ و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تدا بێت".
باسی له‌وه‌شكرد، "نابێت له خاكی سووریاوه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر هیچ دراوسێیه‌ك درووست ببێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختیشیكرده‌وه، "لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا، كه كاره‌كانی له جنێڤ ده‌ستپێكردووه، بڕیار له باره‌ی چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات. نابێت رێگه بدرێت، ئه‌و لیژنه‌یه بكه‌وێته ژێر هیچ فشارێكی ده‌ره‌كییه‌وه".
سه‌رچاوه: ئیرنا
ئ.ر