له ئێران كه‌م ئاوی ته‌نگی به پڕۆژه‌كانی وزه هه‌ڵچنیوه
K24 – هه‌ولێر:
له ئێران كه‌م ئاوی بووه‌ته هۆی په‌كخستنی كاری زۆرێك له پڕۆژه‌كانی وزه و ئه‌وه‌ش زیانی زۆری به‌ر ئابووری پیشه‌سازی ئێران گه‌یاندووه.
كارگه‌ی خۆراسانی تایبه‌ت به پترۆكیمیایی، كه بڕیار بوو ساڵانه 660 هه‌زار ته‌ن یۆریا و 40 هه‌زار ته‌ن میلامین به‌رهه‌مبهێنێت، له دیارترین ئه‌و كارگانه‌یه به هۆی بێ ئاوییه‌وه په‌كی كه‌وتووه.
كارگه‌ی كرماشانی پترۆكیمایی، دووه‌م كارگه‌ی وزه‌ی ئێرانییه، كه بڕیار بوو كارگه‌كه فراوان بكرێت و بگاته ئاستێك، كه ساڵانه 120 هه‌زار ته‌ن پرۆپلینی به‌رهه‌م بهێنێت، به هۆی بێ ئاوییه‌وه په‌كی كه‌وتووه. له 2018دا ته‌نیا له سه‌دا 30ی ته‌واو كرابوو و كاركردن تێیدا راگیراوه تا 2022.
سێیه‌م پڕۆژه‌ی ئێران، پڕۆژه‌ی فیرۆزئاباد بۆ پترۆكیمیایی بوو، 500 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكرابوو، به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی ئیثیلین و 10 ساڵه پلانی بۆ دانراوه، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی ئاوی پێویست په‌كی كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها چوار پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی دیكه‌ی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئیثیلین، كه كارگه‌كانی جاهڕووم و داراب و ئیستاهبان و فاسالی تایبه‌ت به پترۆكیمیایین، كاره‌كانیان راگیراوون.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی 12 ساڵیش به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی كاركه‌ی پترۆكیمیایی لجولستانی پترۆكیمیایی، هێشتا ته‌واو نه‌بووه. بڕیار بوو ئه‌و پڕۆژه‌یه 677 هه‌زار ته‌ن ئه‌مۆنیا و 1073 ته‌ن یۆریا له ساڵێكدا به‌رهه‌م بهێنێت.
ئاژانسی ته‌سنیمی ئێران بڵاویكرده‌وه، كارگه‌ی كۆهده‌شتی پترۆكیمیایی دوای 7 ساڵ كاركردن تێیدا، كه بڕیار بوو ساڵانه 11 هه‌زار ته‌ن ئیزۆپیتین و 80 هه‌زار ته‌ن ماده‌ی ئیثیل و 45 هه‌زار ته‌ن ئیثیلین به‌رهه‌م بهێنێت، په‌كی كه‌وتووه.
جگه له‌و پڕۆژه و كارگانه، هه‌ریه‌ك له كارگه‌ی خومه‌ین بۆ پترۆكیمیایی، پاڵاوتگه‌ی شیراز2، پاڵاوتگه‌ی ئه‌سفه‌هان، پاڵاوتگه‌ی عه‌بادان، كۆمپانیای شازاند بۆ پترۆكیمیایی، كه ساڵانه هه‌زاران ته‌ن مادده‌ی پترۆكیمیاییان به‌رهه‌مده‌هێنا، تووشی ئاسته‌نگی گه‌وره بوون و ئاوی پێویستیان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه، تاوه‌كو بتوانن كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن.
سه‌رچاوه: القدس العربی
ئ.ر