كچێكی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش ژیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌

وێڕای چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ریی هێشتا ته‌ندروستییه‌كه‌ی باش نییه‌
kurdistan24.net

K24 - شنگال:

كچه‌ كوردێكی ئێزدی 20 ساڵان‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ رزگاربووانی دەستی چه‌كدارانی داعش، جیا له‌وه‌ی دایك و باوك و چوار له‌ خوشك و براكانی تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌، خۆیشی  سه‌ره‌ڕای ئاواره‌یی و بێكه‌سیی، تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووه‌ و دوای چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك، هێشتا نه‌خۆشيیه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌. به‌گوێره‌ی راپۆرته‌ پزیشكییه‌كانیش، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ته‌واوی بۆ نه‌كرێت، ئه‌وا ژیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌.