بڕیارێكی پەرلەمانی عێراق زیان بە كەركووك دەگەیەنێت

بڕیارەكە رێگە بۆ تەعریبكردنی زیاتری كەركووك خۆش دەكات
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

پەرلەمانی عێراق کارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ڕاگرت و دەسەڵاتەکانی رادەستی پارێزگارەکان کرا، بۆ کەرکووک کە بارودۆخێکی تایبەتە و پارێزگارێکی سەپێنرا و حووکمی دەکات جیاوازترە و رێگە خۆشدەکات بۆ زیاتر تەعریبکردنی ئەو شارە و بەلاڕێدابردنی ئەو کەیسانەی لەسەر گەندەڵی لەسەرێتی، ئەندامانی ئەنجوومەن رەخنەی توند لە بڕیارەکەی پەرلەمان دەگرن و بە نایاسایی و نادەستووری دەزانن و دەڵێن، لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لێدەدەین.

دوا واژۆی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك کە ماوەیەکە ئیشەکان بەو سپێردراوە، رەنگە دواجاریش بێت لەسەر کورسی سەرۆکایەتی دادەنیشێت، ئەو نیگەرانە و هەڕەشە دەکات.

گفتووگۆی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و تاوتوێی بڕیارەکەی پەرلەمان دەکەن، هەمووان تووڕەن و بڕیارەکە بە نایاسایی دەزانن، هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵاش دەکەن.

ھ.م