زانیاری نوێ له‌باره‌ی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی
K24 - هه‌ولێر:
خه‌ڵكی گوندی باریشای سووریا كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعشیان تێدا كوشت و خانوو و ماڵه‌كه‌یان خاپوور كرد، پێشتر وایانزانیوه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌و ماڵه‌دا ده‌ژی بازرگانی قوماشه.
رێبه‌ری داعش له ماڵێكی گه‌وره‌ی ده‌وره‌دراو به دیواری چیمه‌نتۆ كه رووبه‌ره‌كه‌ی 500 مه‌تر بوو له گوندی باریشبا ده‌ژیا. یه‌كێك له دانیشتوانی گونده‌كه ده‌ڵێت: "له ماڵێكی گه‌وره‌دا ده‌ژیا، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌و خانووه‌دا بوو به "ئه‌بو محه‌مه‌د حه‌له‌بی" بازرگانی قوماش ناسرابوو، دراوسێكانی به‌غدادی وایانده‌زانی خێزانێكی ئاواره‌ن هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و بازرگانی قوماشن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی خه‌ڵكی گونده‌كه، دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی 27/10/2019 هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه‌ته ده‌وروبه‌ری گونده‌كه، ئۆپراسیۆنی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی فراوان بووه و ماوه‌ی 4 كاتژمێری خایاندووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆرێك له خانوو و ماڵه‌كانی گونده‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و خانووه‌ی به‌غدادی و خێزانه‌كه‌ی تێیدا ژیاون به رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان وێرانكراوه.
پاش دڵنیابوون له كوژرانی به‌غدادی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكی ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تیان بۆ گرتن یان كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری داعش ئه‌نجامداوه، به‌غدادی له ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایكردووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی رزگار بكات، دواجار له تونێلێكی داخراودا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و خۆی 3 منداڵی كوشتووه.