ئه‌ردۆغان: ئه‌گه‌ر پێویست بكات ناوچه‌ی ئارام فراوان ده‌كه‌ین

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر پێویست بكات، به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، سنووری ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا فراوان ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد، "توركیا ئاماده‌یه، ئۆپراسیۆنێكی دیكه له دژی هێزه كوردییه‌كان ئه‌نجام بدات".
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان وته‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی كوتله‌ی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان له په‌رله‌مانی توركیا كرد.
له‌و وته‌یه‌دا، ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌گه‌ر پێویست بكات ناوچه‌ی ئارام فراوانتر ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "زانیاریمان هه‌یه، كه چه‌كدارانی یه‌په‌گه، به ته‌واوی نه‌كشاونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه، كه له نێوان ئێمه و رووسیا رۆژی 22ی ئه‌م مانگه له سوچی واژوو كراوه".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد، "توركیا مافی هه‌یه، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له سنووره‌كانی ئۆپراسیۆنێكی دیكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات".
سه‌رۆكی توركیا، راشیگه‌یاند، "ده‌بێت یه‌په‌گه له ناوچه‌كه نه‌مێنێت" و گوتیشی: "هه‌رچی زووه ده‌بێت كوبانێ له تیرۆریستان پاك بكرێته‌وه".
ئه‌ردۆغان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد، كه "له میانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازییان بۆ سه‌ر باكووری سووریا توانیویانه 558 ناوچه‌ی دانیشتوان له رووبه‌ری 4219 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه پاك بكه‌نه‌وه و 900 تیرۆریست بكوژن".