ركابه‌رییه‌كی نوێ له نێوان كریستیانۆ و مێسی ده‌ستپێكرد
ناوی به‌ربژێرانی باشترینه‌كانی خه‌ڵاتی گڵۆبا‌ڵ سپۆرت ئاشكرا كرا و كریستانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی ركابه‌ری له‌گه‌ڵ چوار یاریزانی لیڤه‌رپوول ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها له ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانیش باشترین راهێنه‌ر و باشترین به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی یاریزانان دیاری ده‌كرێت.
بۆ بردنه‌وه‌ی باشترین یاریزانی گڵۆبا‌ڵ سۆكه‌ر چوار یاریزانی لیڤه‌رپوول هاوشانی كریستانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه له سادیۆ مانی، محه‌مه‌د سه‌ڵاح، ڤیرجل ڤان دایك و ئه‌لیسۆن به‌یكه‌ر جگه له‌وانیش بێرناردۆ سێلڤای هاونیشتمانه‌كه‌ی كریستیانۆ و یاریزانی مان سیتی به‌ربژێرن بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزان.
هه‌ر له ئاهه‌نگی گڵۆبا‌ڵ سۆكه‌ری 2019 باشترین راهێنه‌ریش دیاری ده‌كرێت بۆ ئه‌مساڵیش یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول وئیریك تین هاگی راهێنه‌ری ئه‌یاكس هاوشانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری پێشووی یۆڤێنتۆس و فێرناندۆ سانتۆسی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال و جه‌مال بلمازی راهێنه‌ری جه‌زائیر ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌كه‌ن.
گڵۆبا‌ڵ سۆكه‌ر باشترین یانه‌ی ساڵی 2019 ش خه‌ڵات ده‌كات كه ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردامی هۆڵه‌ندی و یانه‌ی خانمانی لیۆنی فڕه‌نسی و لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی به‌ربژێرن.
له ئاهه‌نگی خه‌ڵاته‌كانی گڵۆبا‌ڵ سۆكه‌ر باشترین به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی یاریزانان دیاری ده‌كرێت وه‌ك هه‌میشه مینۆ رایۆلا و خۆرخێ مێندێز به‌ربژێری سه‌ره‌كین به‌ڵام ئه‌مساڵ فیدریكۆ پاستێرێلۆی به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی رۆمێلۆ لوكاكۆش هاتووه‌ته ناو ركابه‌رییه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵاته‌ش باشترین یاریزانی لاو و باشترین ناوبژیوان و باشترین گۆڵپارێزی جیهان دیاری ده‌كرێت و خه‌ڵات ده‌كرێن.
بڕیاره ئاهه‌نگی خه‌ڵاته‌كانی گڵۆبا‌ڵ سپۆرت له 29ـی مانگی دیسێمبه‌ری ئه‌مساڵ له دوبه‌ی به‌ڕێوه بچێت و باشترینه‌كانیش له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆر دیاری ده‌كرێت.