"ریال مه‌درید گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه واژۆ ده‌كات"
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه، یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بۆ گواستنه‌وه‌ی داڤید كالابریای یاریزانی ئه‌یسی میلان هاتووه سه‌ر هێڵ.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه، ریال مه‌درید چاوی له 3 یاریزانی باڵی راسته بۆ ئه‌وه‌ی زستانی داهاتوو بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی و نزیكترین یاریزانیش كالابریای یاریزانی ئه‌یسی میلانه.
كالابریای ته‌مه‌ن 22 ساڵ یاریزانی ئه‌كادیمیای ئه‌یسی میلانه و له بۆرسه‌ی یاریزانانیش نرخی 18 ملیۆن یۆرۆیه.
كالابریای یاری تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كردووه و له ئێستاشدا بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می ئیتاڵیا كراوه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی میلانیش 92 یاری كردووه، 2 گۆڵ و 6 ئاسیستی هه‌یه.