ئێران: ئه‌وه‌ی له عێراق و لوبنان رووده‌دات ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه لێی به‌رپرسن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، راوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و لوبنان راگه‌یاند و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا و سعودیه ده‌كات.
ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی له عێراق و لوبنان ده‌گوزه‌رێت، هه‌وڵێكه بۆ رووخاندنی حكوومه‌ت و نانه‌وه‌ی پشێوی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه.
عه‌بدوڵڵاهیان باس له سیاسه‌تی سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له باره‌ی عێراق و لوبنان و ده‌ڵێت: "سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه تیرۆری سیاسییه به‌رامبه‌ر به عێراق و لوبنان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ریاز و واشنتن له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پیلانه‌دا شكست ده‌هێنن وه‌ك چۆن له یه‌مه‌ن شكستیان هێنا".
ئ. م