له تویته‌ر رێكلامی سیاسی قه‌ده‌غه ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، جاك دورسی رایگه‌یاند، كۆمپانیاكه‌مان بڕیاری داوه چیدیكه رێگه به رێكلامی سیاسی نه‌دات.
گوتیشی: له 22ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری داهاتووه‌وه ئه‌و بڕیاره كاری پێده‌كرێت.
جاك له تویته‌ر نووسیویه‌تی: بڕیارماندا هه‌موو رێكلامێكی سیاسی له جیهاندا بوه‌ستێنین. بڕوامان وایه بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونی سیاسی ده‌بێت به ده‌ست بهێنرێت، نه‌ك بۆ كڕین بێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: بڵاوكردنه‌وه‌ی رێكلامی سیاسی له ئینته‌رنێت بووه‌ته ئامرازێكی به‌هێز و كاریگه‌ر و ده‌كرێت مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر سیاسه‌ت درووست بكات، چونكه خراپ به‌كارهێنانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران ده‌بێت و ئه‌وه‌ش ژیانی ملیۆنان كه‌س ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كێشانه‌ی له‌و بابه‌ته‌وه ده‌كه‌ونه‌وه، كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كۆی په‌یوه‌ندییه ئینته‌رنێتییه‌كان ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی تویته‌ر دژی ئازادی راده‌ربڕین نییه، تویته‌ر پابه‌نده به پرسی پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و كرانه‌وه و گوتاری شارستانی.
We’ve made the decision to stop all political advertising on Twitter globally. We believe political message reach should be earned, not bought. Why? A few reasons…?
— jack ??? (@jack) October 30, 2019