خلووسی ئاكار: هه‌ر چركه‌یه‌ك چاوه‌ڕێی روودانی شتێكی نوێ بن
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌نادۆڵی توركیی، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار به یاوه‌ری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا و فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، سه‌ردانی هێزه‌كانی سوپا له ناوچه‌كانی باكووری سووریای كردووه.
گوتیشی: خلووسی ئاكار، سه‌ردانی گرێ سپی كردووه و له وتارێكدا رایگه‌یاندووه، گریمانه‌ی روودانی هه‌ر شتێك له هه‌ر چركه ساتێك‌دا ده‌كرێت و ده‌بێت هه‌مووان له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدا بن.
ئاكار، ئه‌وه‌شی گوتووه: له‌به‌رچاونه‌گرتنی رۆڵی توركیا دژی داعش، نه‌زانی و كوێرییه به هه‌موو مانایه‌ك.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیا بۆ گرێ سپی دوای ئه‌وه دێت، كه دوێنێ چوارشه‌ممه، سوپای توركیا، هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی باكووری سووریا كرد.