به‌رهه‌م ساڵح ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌دات به گوێره‌ی یاسایه‌كی نوێ
K24 - هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، له وتارێكدا كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێك له كه‌سایه‌تی و هێزه سیاسییه‌كانی عێراق پێشكه‌شی كرد و تێیدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به گوێره‌ی یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردن نیشاندا.
سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستوودا هاتووه، حكوومه‌ت حكوومه‌تی گه‌ل بێت و به گوێره‌ی یاساش، ئه‌وانه‌ی توندوتیژییان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامداوه، رووبه‌ڕووی دادگا و سزای پێویست بكرێنه‌وه.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كه پێویسته چه‌ك ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بێت، داواش له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، كار بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ن چه‌ك بگه‌ڕێننه‌وه ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و چیدیكه له‌ده‌ست گرووپ و لایه‌نی تێكده‌ر نه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و كاتانه‌دا په‌رله‌مان رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه و پێویسته كار بۆ جێبه‌جێكردنی داوای خۆپیشانده‌ران بكات، دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كه ده‌ست به ره‌وانه‌كردنی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی كراوه بۆ دادگاكان، كاری له پێشینه‌ش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه، كه پرسێكی هه‌ستیاری وڵاته‌كه‌یه.
هیواشی خواست، بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی، به شێوازێكی هاوئاهه‌نگ كار له نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كاندا بكرێت.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، له سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئاماده‌كردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌دات، به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ داواكاری و مافه ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران یه‌ك بگرێته‌وه.
دامه‌زراندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی به پێویست زانی، كه دوور بێت له پشك پشكێنه و ده‌ستكاری حزبی.
دووپاتیشی كرده‌وه، له سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه كار بۆ چاكسازییه‌كی نیشتمانیانه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ئاست داوای خه‌ڵك بێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرد، وه‌كو سه‌رۆك كۆمار ره‌زامه‌نده له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به سه‌رپه‌رشتی كۆمیسیۆنێكی نوێی هه‌ڵبژاردن.
ئاماده‌یی خۆیشی ده‌ربڕی بۆ چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و رایگه‌یاند، هه‌میشه له‌گه‌ڵیاندا ده‌بێت و پێویسته داواكاری كه‌سوكاری شه‌هیدان و برینداران جێبه‌جێ بكرێت.
پێشتر سایتی (المسلة) بڵاوی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
سایته‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، 10 كه‌سایه‌تیی دیاری عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار بوونه، له‌وانه هادی عامری، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، فالح فه‌یاز، نوری مالكی و ره‌شید عه‌زاوی.
- هه‌مواركردنی پێویستی ده‌ستوور.
- هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن.
- ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
- چاكسازیی به‌په‌له كه ژیانی خه‌ڵك بگۆڕێت.
- پارێزگاریكردن له خۆپیشانده‌ران.
سه‌رچاوه‌یه‌كيش رايگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بكرێت، ئاساییه و په‌سند ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێت به گوێره‌ی ده‌ستوور و له چوارچێوه‌ی ره‌وایه‌تیی ده‌ستووریدا بێت.
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ن میواندارییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ بۆ هاووڵاتیان په‌خش بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی ئێستا كار بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن.
ئ. م