"ریال مه‌درید بڕیاری فرۆشتنی لوكا مۆدریچی دا"
.jpg)
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌رگای گفتووگۆی له باره‌ی فرۆشتنی مۆدریچ له‌به‌رده‌م یانه‌ی میلان كردۆته‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی (كالچۆ مێركاتۆ)ـی ئیتاڵیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی پێكانه‌كانی ناتوانێت وه‌ك پێویست سوود له تواناكانی مۆدریچ وه‌ربگرێت و بۆیه زێدان له‌گه‌ڵ پێرێز گه‌یشتۆته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌ستبه‌رداری ناوه‌راستكار كرواتییه‌كه ببن و ئاماده‌ن به 10 ملیۆن یۆرۆ به یانه‌ی میلانی بفرۆشن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت.
لوكا مۆدریچ له دوایین یاری خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر وێڵز تووشی پێكان هات و به‌مه‌ش نه‌یتوانی به‌شداری یاری رابردووی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر لیگانیس بكات و پێشبینی ده‌كرێت به‌شداریی یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مایۆركا و له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر گه‌ڵاته‌سه‌رای دووربكه‌وێته‌وه.
لوكا مۆدریچی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له هاوینی 2012 له یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نییه‌وه به به‌های 40 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه له 309 یاری 13 گۆڵ و 35 ئاسیستی تۆمار كردووه و 4 نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێناوه.