ئه‌مه‌ریكا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك سزای نوێیان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، سزای نوێ به‌سه‌ر كه‌رتی بنیاتنانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سه‌پێندراوه.
روونیكرده‌وه، سزاكان، هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه ده‌گرێته‌وه، كه راسته‌وخۆ، یان ناڕاسته‌وخۆ له ژێر كۆنترۆڵی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێراندان.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رای وایه سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه ده‌بێته هۆی باشتر چاودێرێكردنی پرۆگرامی ناووكی ئێران له بواری مه‌ده‌نیدا. هه‌روه‌ها مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و پرۆگرامه سنووردار ده‌كات. توانای ئێرانیش بۆ پێشخستنی توانا ناوكییه‌كانی په‌ك ده‌خات.
به گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی كانزای خاو، یان نیمچه درووستكراو، گرافیت، خه‌ڵووز، پرۆگرامسازی و هه‌موو جۆره بۆرییه‌كی ئاسان بۆ ئێران قه‌ده‌غه‌یه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر