به‌شار ئه‌سه‌د: تره‌مپ باشترین سه‌رۆكه
K24 – هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه ره‌سمییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، گوتی: "ناكرێت گره‌و له‌سه‌ر سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین، تره‌مپ باشترین سه‌رۆكیانه".
به‌شار ئه‌سه‌د گوتیشی: "سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، باراك ئۆباما، ناوچه‌ی دابڕاوی ره‌تده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ره‌نگه رێككاره‌كانی ببینین، ئایا ئه‌مه مانای وایه ئۆباما له تره‌مپ باشتره؟".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "سه‌باره‌ت به تره‌مپ، وه‌ڵامێكت ده‌ده‌مه‌وه، ره‌نگه پێت سه‌یر بێت، من ده‌ڵێم تره‌مپ باشترین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه".
سه‌رۆكی سووریا ئه‌وه‌شی گوت: "ره‌نگه بڵێی بۆچی تره‌مپ باشترینه، به‌مه له‌به‌ر باشیی سیاسه‌ته‌كانی نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، تره‌مپ راشكاوانه‌ترینه. هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چی تاوان هه‌یه كردوویانه. خه‌ڵاتی نۆبڵیی ئاشتیشیان پێدراوه، وه‌ك پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، به‌ها مه‌زنه‌كانی كۆمه‌ڵگه و به‌ها جوانه‌كانی خۆرئاوا خۆیان پیشانداوه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌موویان گرووپێكی تاوانبار بوون و خۆیان له ناوه‌وه شتێكی تر بوون و ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لۆبییه‌كان و گه‌وره كۆمپانیاكانی نه‌وت و چه‌ك كاریان ده‌كرد".
له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا، سه‌باره‌ت به تره‌مپ، به‌شار ئه‌سه‌د گوتیشی: "تره‌مپ به‌وان ناچێت، تره‌مپ زۆر راشكاوه، ده‌ڵێت ئێمه نه‌وتمان ده‌وێت. ئه‌وه راستیی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكایه، به‌لانیكه‌م له دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانه‌وه. تره‌مپ ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت فڵان كه‌س له‌ناو به‌رین، ده‌ڵێت پاره‌مان ده‌وێت به‌رامبه‌ر به خزمه‌ته‌كانمان. ئه‌وه راسته‌قینه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكایه. ئێمه له دوژمنێكی راشكاوانه زیاتر چیمان ده‌وێت، جیاوازییه‌كه‌یان له رووی رووخساره‌وه‌یه، ناوه‌ڕۆكیان هه‌مووی یه‌كه".