بانکەکانی کەنداو رێژەی سوودیان دابەزاند
K24 – ههولێر:
بانکە ناوەندییەکانی کەنداو و وڵاتە عەرەبییەکان بە دوای دابەزاندنی رێژەی سوود لە لایەن بانکی فیدڕاڵی ئەمریکاوە رێژەی سوودیان دابەزاند.
کوێت، سعوودیە، ئیمارات و بەحرێن، کە دراوەکانیان پەیوەستە بە دۆلاری ئەمریکی، رێژەی سوودیا 0.25% دابەزاند.
هەروەها بانکی ناوەندی ئهردهنیش رێژەی سوودی 0.25% بۆ 4% دابەزاند، راشیگهیاند، ئەو هەنگاوە بۆ پشتیوانیکردنی بەکاربەری ناوخۆ و وەبەرهێنەرانە و پشتیوانیكردنه لەو گەشە لاوازە.
ئەمە لە کاتێکدایە بانکی فیدراڵی ئەمهریکا بۆ سێیەم جار رێژەی سوودی دابەزاند، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی ئابووری ئەمهریکا لە کاریگەرییەکانی جەنگی بازرگانی و رووبەڕووبوونەوە لهگهڵ چین.