بانكی ناوهندی ئهوروپا: گرفتێك له سیاسهتی هاندانی دارایی ئهڵمانیادا ههیه
K24 – ههولێر:
سهرۆكی بانكی ناوهندی ئهوروپا، كریستین لاگارد رایگهیاند، لە سیاسەتەكانی ھاندانی داراییدا ئەڵمانیا نەیتوانیوە ھەوڵی زیاتر بدات.
كریستین لاگارد، لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو وڵاتانەی زیادەیان لە بوودجەدا ھەیە، وەك ئەڵمانیا، ھۆڵەندا و چەند وڵاتێكی دیكە، نەیانتوانیوە ھەوڵی پێویست بدەن لە رووی سیاسەتەكانی ھاندانی دارایی، بە ئامانجی پشتیوانیكردنی گەشەكردن لە ئابوورییاندا.
لاگارد راشیگەیاندووە، پێویستە لەسەر ئەو وڵاتانە وەبەرھێنان لە ژێرخانی بنەڕەتی بكەن و ھەوڵی دووبارە گەڕانەوەی ھاوسەنگی لەو بوارەدا بدهن.
ئەم لێدوانەی لاگارد لەكاتێكدایە یەكێتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەڵمانی رایگەیاندووە، ساڵی داھاتوو ھەناردەكانی ئەڵمانیا بۆ یەكەم جار لەوەتەی قەیرانی دارایی جیھان، داكەوتن تۆمار دەكات، زیاتر بێت.