نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سلێمانی و سنە دەکات
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی دەستنیشانکردنی سلێمانی و سنە وەکو شاری داهێنەر لە لایەن یونسکۆوە دڵخۆشی خۆی راگەیاند.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ده‌ستنيشانكردنى سلێمانى وه‌ك شارێكى داهێنه‌رى ئه‌ده‌بى له یۆنسکۆ شانازييه و زۆر خۆشحاڵى كردم".
لە تویتەکە هاتووە: "به گه‌رمى پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى له ئه‌ديبان و نووسه‌رانى سلێمانی خۆشه‌ویست ده‌که‌م. پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی بۆ هونه‌رمه‌ندانی سنه‌ی ئازیز که وه‌ك شارى داهێنه‌رى ميوزيك ده‌ستنیشان کرا".
له‌لایه‌ن رێكخراوی یونیسكۆ، شاره‌كانی سلێمانی و سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ریزی 66 شاری داهێنه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ستنیشان كران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی یونسكۆ، شاری سلێمانی بۆ داهێنان له بواری ئه‌ده‌ب و شاری سنه له بواری میوزیك وه‌كو دوو شاری داهێنه‌ر ده‌ستنیشان كراون.
ئۆدری ئازۆلای، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یونیسكۆ رایگه‌یاند، ئه‌و 66 شاره، له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌ریه‌كێكیان له بوارێك توانیویانه كولتوور و رۆشنبیری بكه‌نه كۆڵه‌كه.