ئه‌نقه‌ره: له باكووری سووریا سه‌ربازێكی توركیا كوژرا و شه‌شی دیكه بریندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، "له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چێندراو له ناوچه‌كانی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا له باكووری سووریا، سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه و (6)ـی دیكه بریندار بوون".
له به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتووه: "ئه‌و مینه چێندراوه دوێنی پێنجشه‌ممه ته‌قیوه‌ته‌وه. پێشتر له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه چێندراوه".
سوپای توركیا له (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر)ـی رابردووه‌وه هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا(رۆژئاوای كوردستان) ده‌ستپێكرد. دواتر له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی (17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019)ـی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن، ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا.
له واده‌ی ئاگربه‌ستدا، ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)ـی رازیكرد، به قوڵایی (30) كیلۆمه‌تر و به درێژایی (444) كیلۆمه‌تر ناوچه سنوورییه‌كان به‌جێبهێڵن.
توركیا رایگه‌یاندووه، "ئامانجی سه‌ره‌كی له ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه‌كه، دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه‌یه له ناوچه سنوورییه‌كان و درووستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێی نیشته‌جێبوونه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی سووریا، كه له ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان روویان له توركیا كردووه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رووسیا و توركیاش، رۆژی (22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019) له "سوچی" رووسیا رێككه‌وتن، ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی (150) كاتژمێر درێژ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بدرێت به كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی "هه‌سه‌ده" له ناوچه سنوورییه‌كان و پرۆسه‌كه‌ش له ژێر چاودێری رووسیا ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر