له‌ قامیشلۆ هێزه‌كانی رووسیا و توركیا به‌ هاوبه‌شی ده‌ستبه‌كار بوون

ماوه‌ی 5 كاتژمێر چاودێری ره‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

گه‌ڕی سه‌ربازی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ قامیشلۆ ده‌ستیان به‌كار كرد و بڕیاره‌ ماوه‌ی 5 كاتژمێر چاودێری ره‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ بكه‌ن.

سوپای رووسیا، 300 پۆلیسی سه‌ربازی و 20 ئۆتۆمبێلی گوله‌نه‌بڕی له‌ باكووری سووریا بڵاوكرده‌وه‌ و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سوپای توركیا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ورییه‌ی سه‌ربازی هاوبه‌ش پێكبهێنن.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ قامیشلۆ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی رووسیا و توركیا به‌ هاوبه‌شی گه‌ڕێكی سه‌ربازییان ده‌ستپێكردووه‌ و چاودێری ره‌وشی ئاسایشی شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

بڕیاره‌ هێزه‌كانی رووسیا رۆژانه‌ له‌ 9 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان بسووڕێنه‌وه‌ و چاودێری ره‌وشی ئاسایش بكه‌ن.

ئاژانسی هه‌واڵی نۆڤۆستی رووسی، بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانی رووسیا و توركیا، ئه‌مڕۆ به‌ هاوبه‌شی كار ده‌كه‌ن و 150 كیلۆمه‌تر له‌ ماوه‌ی پێنج كاتژمێردا به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئ.ر