ئاوارەیی بەرۆكی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بەرنادات

لە دێرك 50 خێزانی سەرێكانی و گرێسپی لە ماڵی خزمەكانیاندا دەژین
kurdistan24.net

K24 - دێرك

له شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان، زیاتر لە 50 خێزانی ئاوارەی ناوچە سنورییەکانی سەرێکانی و گرێ سپی زیاتر لە بیست رۆژە لە ماڵ خزم و کەسیان دەژین. کوردستان24 رەوشی ژیانی سێ خێزانی ئاوارە  دەخاتە روو، کە ماڵیان تاڵان کراوە و وەک باسی دەکەن تا ناوچەیەکی ئارام و گەرەنتی کراو نەبێ ناتوانین بگەڕێینەوە.

عه‌بدوڵڵا سەرێکانی، یەكێكە لەو كەسانەی لەگەڵ ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان ماڵەكەی لە سەرێكانی جێھێشتووە و لەگەڵ خێزانەكەی روویان كردووە شاری دێرك، وەك خۆی باس دەكات ئێستا 35 كەس لە خانوێك دەژین و ھەواڵی ئەوەشی پێدراوە كە سوپای توركیا و میلیشیاكانی سەر بە ئەنقەرە ماڵی كوردانیان لە سەرێكانی و گرێ سپی تاڵان كردون.

عەبدوڵڵا، بە كوردستان24ی گوت: "ئێمە دەخوازین سەقامگیری ھەبێت و ئارامی ھەبێت، بۆ ئەوەی ئێمەش لە ماڵەكانی خۆمان بە ئاسوودەیی بژین، تا گەرەنتی نەبێت ناتوانین بگەڕێینەوە ماڵەكانمان".

ھ.م