ئینته‌ر میلان به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی شكستی به بۆلۆنیا هێنا

له گه‌ڕی یازده‌یه‌می سێریا ئه‌ی، یانه‌ی ئینته‌ر میلان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه، سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانیش له گێمی دووه‌م تۆمار كران.
رۆبێرترۆ سۆریانۆ له خوله‌كی 59 یانه‌ی بۆلۆنیای به گۆڵێك پێشخست، دواتر رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبه‌ری به‌لجیكی له خوله‌كی 75 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئینته‌ر میلان یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان له خوله‌كی 91 لۆكاكۆ به لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌میشی كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ ئینته‌ر میلان مسۆگه‌ر كرد و یانه‌كه‌ی له پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی هێشته‌وه.
یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌م وه‌رزه له كۆی 11 یاری 9 بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه و ته‌نیا یه‌ك یاری دۆڕاندووه و به 28 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه.
رۆمیلۆ لۆكاكۆی به‌لجیكی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی گه‌یانده 10 گۆڵ و به جیاوازی 2 گۆڵ شیرۆ ئیموبیلی هێرشبه‌ری لازیۆ دووره كه به 12 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرتووه.
