لە سلێمانی بازاڕێك بۆ بەرھەمە خۆماڵییەكان كراوەتەوە
K24 - سلێمانی:
بازاڕێكی تایبەت لە سلێمانی تایبەت بە براند و بەرھەمە خۆماڵییەكان وەكو جلوبەرگ و خۆراك و پێداویستییەكانی دیكە كراوەتەوە و پێنج گەنجی خۆبەخشیش زیاد لە 30 کارگە و براندی کوردیان دامەزراندووە، تا بە جیھانی دەرەوەیان بیناسێنن.
خاوەن براند و بیرۆكەكان دەڵێن پێویستە حكوومەت پاڵپشتیان بكات بۆ ئەوەی لەرێگەی بەرھەمە خۆماڵییەكانەوە ھەلیكار بۆ دەستی نێوخۆ بڕەخسێنن و كەمتر پشت لە بەرھەمی بیانی بكڕێت.
زۆرێک لەخاوەنی کارەکان، کۆکبوون لەسەر ئەوەی کوردستان، گرفتی بەرهەمهێنانی نییە و گرفتی لەهاوردەکردن هەیە، هەر ئەوەشە وایکردووە خەڵکی دووربکەونەوە لەبەرهەمەخۆماڵیيەکان، بڕواشیان وایه، حکومەت تەنیا دەتوانێت بەقەدەغەکردنی بەرهەمی هاورده، خواستی هاووڵاتیان بگەڕێنیتەوە بۆ بهكارهێنانی بەرهەمە خۆماڵییەکان.
هەریەک لە رێگهی ئهم کارگە و براندانه، هەلیکاریان بۆ چەندین گەنج ڕەخساندووە، گەر خواستی بەرهەمی ناوخۆ زیاتر بێ، بێگومان هەلی زیاترى کار دەڕەخسێنرێن.
ئ. م