ژنانی رۆژئاوای كوردستان داوای سەقامگیری دەكەن

كەمپین و گردبوونەوە دژی ھێرشەكانی توركیا ریكدەخەن
kurdistan24.net

K24 - قامیشلۆ

ئاوارەکانی سەرێکانی و گرێ سپی لە قامیشلۆ بە کەمپین و مانگرتن و چالاکی ھونەری دژی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شارەکانی رۆژئاوا رێکدەخەن. ژنان لەم کەمپینەدا رۆڵی بەرچاویان ھەیە و دەڵێن تا شارەکانیان ئارام نەبێت ناگەڕێنەوە و لەم کەمپینە بەردەوام دەبن.

ھەمرین سەڵاح، یەكێكە لە چالاكوانە ژنەكانی رۆژئاوای كوردستان، لە حەسەكە-وە بۆ بەشداریكردن لە كەمپین و مانگرتن ھاتووەتە قامیشلۆ، ئەو بە كوردستان24ی گوت: "ئێمە لەناو گەل دەبین بۆ ھاوكاریی و بەرزكردنەوەی مۆراڵی خەڵك، وەك ژنان پێشەنگ دەبین لە ھەموو چالاكی و گردبوونەوەكان".

خەڵكی گرێ سپی و سەرێكانی دەڵێن، تا گەرەنتی نەبێت لە پاراستنی گیانیان ناگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

زەرگا کەمال، یەكێكی دیكەیە لە چالاکوانە ژنەكان و رۆژانە بەشداری لە كەمپین و گردبوونەوەكان دژی ھێرشەكانی توركیا دەكات. ئەو دەڵێ: "داخوازی ئێمە ئەوەیە میلیشیاكانی سووریای سەر بە توركیا لە شارەكانمان دەربكەن، بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین بگەڕێینەوە سەرێكانی".

ھ.م