ئه‌ردۆغان سه‌ردانی هێزه‌كانی توركیا له‌سه‌ر سنووری سووریا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه پیاده‌كانی توركیای له نزیك سنووری سووریا "رۆژئاوای كوردستان"ـی كرد.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه وشكانییه‌كانی توركیای له ویلایه‌تی شانلی ئورفه له باشووری توركیا كرد و له نزیكه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ناو خاكی سووریا "رۆژئاوای كوردستان" وه‌رگرت، كه له 9ی مانگی رابردووه‌وه به هاوكاری گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هێرشێكی بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كان له‌و ناوچانه راگه‌یاندووه.
هه‌رچه‌نده دوای رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له واشنتن و مۆسكۆ له رۆژانی 17 و 22ی مانگی رابردووه‌وه توركیا بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كانه و ئاگربه‌ستی راگه‌یاندووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا ئێستاش رۆژانه گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، پێشێلكاری له ناوچه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانیێ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر هێرش و بۆردومانه‌كانیان بۆ سه‌ر گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچانه به‌رده‌وامن.
H.B