ڤیدیۆ.. كاروانێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا سووریای به‌جێهێشت

خاكی سووریایان به‌ره‌و عێراق به‌جێهێشتووه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی هه‌واڵده‌ری سانای ره‌سمی سووریا بڵاویكرده‌وه‌، دوێنێ كاروانێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، خاكی سووریایان به‌ره‌و عێراق به‌جێهێشتووه‌.

ئاژانسه‌كه‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و كاروانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باسی له‌وه‌شكردووه‌، كاروانه‌كه‌ له‌ 55 بارهه‌ڵگری سه‌ربازی پێكهاتووه‌ و سه‌رجه‌میان ئامێر و كه‌رسته‌ی جه‌نگی و تانك و زرێپۆشه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكایان گواستووه‌ته‌وه‌ و له‌ ده‌روازه‌ی ئه‌لوه‌لیدی سووریاوه‌ روویان له‌ سنووری عێراق كردووه‌.