بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كاردانه‌وه‌ی جیاواز به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت
K24- هه‌ولێر:
بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه كاردانه‌وه‌ی جیاواز به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و به‌شێك له له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌مه بڕیارێكی ناده‌ستوورییه، له به‌رامبه‌ریشدا رایێكی دیكه ئه‌م بڕیاره به ره‌وا ده‌بینێت، به‌وه‌ی كه به‌شێكه له داواكاری خۆپیشانده‌ران.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌یۆدۆ چه‌تۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت: هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بڕیارێکی نا دەستوورییە، چونکە ناکرێت ئەنجوومەنێکی هەڵبژێردراو ئەنجوومەنێکی دیکەی هەڵبژێردراو هەڵوەشێنێتەوە.
لە بەرامبەرێشدا به‌شیر حه‌داد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت: بڕیارەکە یاساییە و جێبەجێکردنی یەکێکە لە داواکارییەکانی خۆپێشاندەران، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، لە زۆربەی پارێزگاکان ئەنجوومەنی پاریزگا بووەتە شوێنێك بۆ گەندەڵی.
H.B