بەریتانیا وەبەرهێنانەکانی لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات

داوای ئاسانکاریی زیاتر دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراقی - بەریتانی کرد، بە سەرۆکایەتی بارۆن ئێما نیکلسن، نوێنەری سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی لەگەڵ عێراق.

نیکڵسن لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان24  گوتی هاتووین وەبەرهێنان بکەین و بە تایبەتیش بۆ کەرتەکانی نەوت و گاز هاتووین، نەشیشاردەوە نەبوونی یاسای نەوت و غاز یەکێکە لەو بەربەستانەی دێتە بەردەم وەبەرهێنانی بریتانی لەو بوارەدا لە عێراق.

هاوکات سەرکونسوڵی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان هیوای خواست یاسای وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستانیش کە ئێستا دەست بە هەنگاونان بۆ هەموارکردنەوەی کراوە بە جۆرێک دابڕێژرێتەوە کە ببێتە مایەی راکێشانی سەرمایەی بیانی

H.j